کچان و کوڕانی شارەزوور و هەڵەبجە؛ بۆ سەرخستنی ریفراندۆم لە ئەرک داین

هەڵەبجە-KDP.info- کچان و کوڕانی هەڵەبجە و شارەزوور دەڵێن، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن و لە ئەرکدان بۆ سەرخستنی ریفراندۆم، داوایش لە هەمووان دەکەن کە پشتیوانی ریفراندۆم بن، با کوڕان و کچانی ئێمە رۆڵیان لە سەربەخۆیی کوردستاندا پێشەنگ بێ.
تادێ زیاتر جەماوەری کوردستان مکوڕە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، کچان و کوڕانی شارەزوور و هەڵەبجەیش بۆ پشتیوانی ریفراندۆم دەڵێن کەوتووینەتە جوڵە، (په‌یمان عومه‌ر)چالاكی مافه‌كانی ئافره‌تان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی یاسای بانگه‌شه‌ی ڕێفراندۆمدا ئه‌وه‌ی پێمان كرابێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هه‌مو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگە درێخیمان نه‌كردوه، دڵخۆشین كه لاوان به‌گوڕوتینه‌وه پشتیوانی ڕێفراندۆم ده‌كه‌ن."
لاوان بزوێنه‌ری شۆڕشه‌كانی كوردستان بوونه، له پرۆسه‌ی ڕێفراندۆمیشدا لاوان ده‌وری باڵایان هەیە بۆسه‌رخستنی ئه‌و پرسه نیشتیمانییه هەرورەک (ئاراس یاسین) چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هه‌موو میله‌تانی دنیا مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، هەموویان دەوڵەتیان هەیە تەنیا ئێمە نەبێ، بۆیه نابێت گوێی له هچ وڵاتێك بگرین، خۆمان هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان دەدەین، دوای 25ـی ئه‌یلوول كوردستان ده‌چێته قۆناخێكی تره‌وه كه ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته، لێره‌وه داوا له لاوانی هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به‌یه‌ك ده‌نگ یه‌ك ڕه‌نگ پشتیوانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بن، چونكه ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین، ئەوا سایکس-پیکۆیەکی دیکە بەسەر گەلی کورددا دێ."
(مریه‌م فه‌تاح) چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد: چۆن له سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی ڕێفراندۆم له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووم له‌گه‌ڵ لاوانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز گفتوگۆم كردووه له‌سه‌ر گرینگی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، لەو ماوەکەمەی کەماویشە زیاتر هەوڵدەدەم بۆ ئەوەی دەنگی بەڵێ نەخشی سەرکەوتن لە ناوچەکەماندا بێنێ.
سێ رۆژی دیکە گەلی کوردستان بڕیاری چارەنووسی خۆی دەدات، هەروەک (یادگار عوسمان) چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌مافی لاوان‌دا لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمە سێ رۆژی دیکە چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین، بۆیە ئێمه‌ی لاوانی كوردستان پێویسته له ڕۆژی ڕێفراندۆم به‌ره و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆین و ده‌نگ به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ین و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه داوا له كه‌سوكار و دراوسێكانمان بكه‌ین بڕۆن به‌ده‌نگدانیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن هه‌روه‌هاش هاوكاری ئه‌و كه‌سه به‌ساڵاچوانه بكه‌ین كه وه‌ك پێویست ناتوانن بڕۆن به‌ڕێوه، تا بیان به‌ینه سه‌رسندوقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن، هانی لاوانیشمان داوه له‌و ڕۆژی ڕێفراندۆم هه‌ر لاو له ڕێگه‌ی خۆیه‌وه هاوكاری ئه‌وكه‌سانه بكات كه ناتوانێت بڕواته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان تا مافیان نه‌فه‌وتێت."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




