وه‌حیده یاقو هورمز: په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیحی و پارته سیاسییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدان

هەولێر-KDP.info- لە سەرەتای پرۆسەی ریفراندۆمەوە لایەنە مەسحییەکان بە پشتیوانیی جۆراوجۆر دووپاتی دەکەنەوە، کە دەیانەوێت چارەنووسیان لەگەڵ چارەنووسی گەلی کوردستان بێت و لە چوارچێوەی کوردستاندا بێت.
(وه‌حیده یاقو هورمز)، پەرلەمانتاری مەسیحیی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''له كۆبوونه‌وه مێژوویییه‌كه‌ى جه‌نابی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم درا و تێیدا ڕۆژێكیان ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ئه‌و ڕیفراندۆمه‌داین و داواكارین هاووڵاتییان ئه‌و رۆژه بكه‌ن به كه‌رنه‌ڤاڵ و به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ن. بێ گومان په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیحی و پارته سیاسییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمداین و چاره‌نووسمان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر هاوتایه و ڕیفراندۆم چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئێستا و داهاتوومان ده‌كات.
(وه‌حیده یاقو هورمز) گوتیشی: ''سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان دڵیان به‌وه خۆشه، كه دواى ڕیفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست ده‌هێنرێت و له‌پێناو سه‌ربه‌خۆییش قوربانیى زۆر دراوه و ئومێده گه‌وره‌كه‌شمان ئه‌وه‌یه كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌وڵه‌تى كوردستان دروست بێت و میلله‌ته‌كه‌شمان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌شداری له پرسی ڕیفراندۆمدا ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوردستان تاكه په‌ناگه‌یه بۆ مه‌سیحی و سه‌رجه‌م ئایین و نه‌ته‌وه‌كانى تر، كه پێكه‌وه تێیدا به شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه و دوور له توندوتیژی بژین، چونكه هه‌موومان ده‌بینین دۆخى مه‌سیحییه‌كانى عێراق زۆر خراپه و ئه‌وان له‌به‌ر ئایینه‌كه‌یان ده‌بنه قوربانى، به‌ڵام له كوردستان پێچه‌وانه‌یه.''
کارزان سەباح هەورامی




