هەڵەبجەییەکان بە ئاهەنگ بەڵێیان بۆ سەربەخۆیی کرد

هەڵەبجە-KDP.info- ئەمڕۆ هەڵەبجەییەکان بە کەرنەڤاڵێک پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی؛ وەک بەشداربووانی کەرنەڤاڵەکە دەڵێن، هەمووان پشتگیری سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی کوردستان ببێتە دەوڵەت.
به ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو و به‌رپرسانی حزبی و حكوومیی ناوچه‌كه و (ئه‌دهه‌م بارزانی)، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه له هۆڵی بۆنه گشتییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاهەنگێكی گه‌وره بۆ پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ڕێوه چوو، تێیدا لاوان دووپاتیان کردەوە، کە پشتیوانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی دەبن بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.
(ئه‌فراسیاو حمه‌ساڵح)، به‌رپرسی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''ئه‌مڕۆ وه‌ك شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه چوو بۆ پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، لێره‌وه‌ش سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ین.''
(حمه‌ساڵح) گوتیشی: ''هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان پشتیوانیی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ن و، به جیاوازیی ڕه‌نگ و ده‌نگ هاووڵاتییانی برینداری شاره‌كه‌مان به‌شداری كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی پشتیوانیی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ن.''
چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، (سه‌ربه‌ست ڕه‌فیق)، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''ئێمه‌ی لاوانی هه‌ڵه‌بجه پشتیوانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانین، بۆیه له تەواوی چالاكییه‌كانی پشتیوانیی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا ده‌وری خۆمان بینیوه، بۆیه دڵنیام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ئاینده‌دا، كه له به‌رده‌ستماندا ماوه، هه‌موو توانای خۆمان ده‌خه‌ینه گەڕ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه پیرۆزه نه‌ته‌وه‌یییه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.''
(ڕه‌فیق) گوتیشی: ''لاوان زۆر به‌گوڕ و تینه‌وه پێشوازی له پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، بۆیه دڵنیابن ڕۆژی 20ی ئه‌یلوول لاوان ده‌ڕژێنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و سندووقه‌كان پڕ ده‌كه‌ن له كارتی (به‌ڵێ) بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و پشتیوانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ده‌بن و ده‌بنه شوورای پۆڵایین بۆ پاراستنی كۆماری كوردستان.''
(هه‌ردی عه‌لی) به‌شداربووی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''چۆن له ڕۆژانی ڕابردوودا چالاكی جۆراوجۆرمان ئه‌نجام داوه بۆ سه‌رخستنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كه له به‌رده‌میشاندا ماوه، به‌رده‌وام ده‌بین له بانگه‌شه‌كردن بۆ زیاتر كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی (به‌ڵێ) بۆ ڕێفراندۆم.''
ئه‌و لاوه ده‌ڵێت: ''هه‌موو هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زۆر به جۆش و خڕۆشه‌وه له بانگه‌شه‌ی ڕێفراندۆمدا بەردەوامین، كه ئه‌م پڕۆسه‌یه له سه‌د ساڵی ڕابردوودا بۆ گه‌له‌كه‌مان نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه دڵنیام هه‌موان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌رده‌خه‌ین و ده‌بینه جێگه‌ی شانازیی نه‌وه‌ی داهاتوومان.''




