کوردانی شەبەک بە ئاهەنگی سەربەخۆیی پەیام دەدەنە بەغدا

باشیك-KDP.info- كوردستانیان به ته‌واوى پێكهاته‌كانه‌وه به‌جۆش و خرۆشێكى گه‌وره‌وه ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆم كردووه و بڕیار وایه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش، كوردانى شه‌به‌ك بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر، كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ پشتگیری له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ڕێوه ببه‌ن .
له 5ی ئه‌م مانگه‌وه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاى هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمى بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان واڵا كرد و سه‌عات 12ى سبه‌یشه‌و 22ی مانگ كۆتایى دێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كوردستانیان له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان به كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینى خۆشیی خۆیان بۆ ئه‌و ڕۆژه مێژووییه، كه ڕۆژى 25 ى ئه‌یلوولە، ئاماده ده‌كه‌ن، تا به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.''
(غه‌زوان حامد)، نوێنه‌رى كوردانى شه‌به‌ك له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى مووسڵ و سه‌رپه‌رشیارى كه‌رنه‌ڤاڵى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆمى كوردانى شه‌به‌ك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كاتژمێر 5، بڕیار وایه له گوندى فازڵییه‌ى گه‌وره به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆرى كوردانى شه‌به‌ك لە ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كه‌رنه‌ڤالێكى گه‌وره له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆم بۆ پشتگیریكردن له سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ئه‌نجام بده‌ین.''
کوردانی شەبەک دەڵێن، له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ى ئه‌مڕۆماندا په‌یامى خۆمان به حكوومه‌تى عێراق و كوردستان و كونسووڵى وڵاتان و ته‌واوى لایه‌نه‌كان ده‌گه‌یەنین، كه چاره‌نووسى شه‌به‌ك له‌گه‌ڵ كوردستانه و یه‌كێكین له پێكهاته‌كانى كوردستان و مافى خۆمانه له‌سه‌ر خاكى خۆمان چاره‌نووسمان دیارى بكه‌ین و به بەڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان بده‌ین و ده‌مانه‌وێت ته‌واوى ناوچه شه‌به‌كنشینه‌كان بكه‌وێته سه‌ر ده‌وڵه‌تى كوردستان، چونكه له‌گه‌ڵ عێراق هیچ مافێكمان نەماوە.''
نه‌شوان به‌رزنجى




