٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"گەرمیانییەکان بەبێ جیاوازیی حزبی دەنگیان بەڵێیە بۆ سەربەخۆیی"

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- چین و توێژەکانی دەڤەری گەرمیان و شارۆچکەی کەلار لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمن و چالاکانی ناوچەکەش ئاشکرای دەکەن، ھاووڵاتییان بەبێ جیاوازیی حزبی دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان دەدەن.

(کاروان کەلاری)، بەڕێوەبەری ڕادیۆی کازیوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''خەڵکی گەرمیان زۆرینەیان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستاندان و لە گەرمیان پێشتر حزبەکان توانیویان کار بۆ ئەوە بکەن بۆچوونی ھاووڵاتییان بۆ پرسە حزبیەکانیان بەکار بێنن، بەڵام ئێستا بۆ ڕیفڕاندۆم ھەتا لایەنە سیاسییەکانیش نەیانتوانی کاریگەری لەسەر ھاووڵاتییانی ناوچەکە بکەن، ھەرچەندە گۆڕان و کۆمەڵ لەگەل ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمدا نین، بەڵام ئەندام و لایەنگرانیان لە کەلار و گەرمیان بۆچوونیان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ئەرێنیە و لە ٢٥ی ئەیلوول بەشداریی پڕۆسەکە دەکەن و دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان دەدەن، لەبەر ئەوە پێم وایە کەلار و گەرمیان خۆیان بۆ ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی ئامادە کردووە و ڕۆژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش ئەو ڕاستیە دیار دەبێت، کە خەڵک تا چەند تامەزروی سەربەخۆیین.''

رۆژنامەنووس، (ئارام ئیکرام)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''گەنجان و لاوانی گەرمیان تینووترین گەنجی کوردستانن بۆ سەربەخۆیی، چونکە گەرمیان پایتەختی ئەنفال و بەرخۆدانە، گەرمیان شوێنی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالە، گەرمیان سەختترین ئازاری بە دەستی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە چەشتووە، ھەربۆیە دەنگی گەرمیان بەڵێیە بۆ سەربەخۆییی کوردستان و جیابوونەوە لەو عێراقەی کە تەنھا سەرچاوەی نەھامەتی بووە بۆمان. گەنجانی گەرمیان بەدەر لە ھەر ئینتیمایەکی حزبی و سیاسی دەڵێن، بەڵێ بۆ سەربەخۆییی کوردستان و ئەم بابەتە نەتەوەییە گرنگە تێکەڵ بە ململانێی حزبی ناکەن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار