سبەینێ لە هەولێر کەرنەڤاڵی سەربەخۆییە؛ زەکەریا عەبدوڵڵا گۆرانی نەتەوەیی دەڵێ

ھەولێر-kdp.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەی کەرنەڤاڵێکی گەورە بە بەشداریی چەندین ھونەرمەندی گەورە، لەوانە (زەکەریا عەبدوڵڵا) و (ھیلی لەڤ) لە ھەولێر بۆ پشتگیریکردن لە ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت.
(تاھیر عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سبەی سەعات ٤:٣٠ خولەک لە یاریگای فرەنسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر کەرنەڤاڵێکی گەورە بە بەشداریی جەماوەری شاری ھەولێر بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەی ڕیفراندۆم، کە بڕیارە لە٢٥/٩ی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت، ئەنجام دەدرێت.
(تاھیر عەبدوڵڵا) گوتیشی: ''لەو کەرنەڤاڵەدا چەندین چاڵاکیی ھونەری و وەرزشی دەکڕین و تابڵۆی جۆراوجۆر دەنەخشێندرێن و جگە لەوەش چەندین ھونەرمەندی گەورە بەشداریی تێدا دەکەن، لەوانە (زەکەریا عەبدوڵڵا) و (ھیلی لەڤ) و (بەختیار ساڵح ) و ( ئاشتی عەزیز) گۆرانیی نەتەوەیی پێشکەش دەکەن.''
بڵند ئیبراھیم




