فەرماندەیەكی پێشمەرگە: ئێمە لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی حەویجەدا بەشدار نین
_-_Copy__2017_09_21_h14m47s28__HK.jpg)
كەركووك-KDP.info- فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری كەركووك دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی حەویجە دەسی پێ كردووە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە تێیدا بەشدار نییە.
عەقید (ئاسۆ چەمچەماڵی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی حەویجە لە سنووری كەركووك دەستی پێ كردووە، كە تەنھا ھێزە عێراقییەكان لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشدارن و ھێزی پێشمەرگە بەشداری نەكردووە".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی، ئۆپەراسیۆنەكە لەو سنوورانەدا دەستی پێ كردووە كە ھێزەكانی خۆیانی لێن و، لە سنوورەكانی ھێزی پێشمەرگەوە ھێرش نەكراوە.
بڵند ئیبراھیم




