٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەممەی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەكات، ڕۆژی 23/9/2017 ئامادەی دانیشتنێكی ئاساییی پەرلەمان بن. پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێ،  پەرلەمان بڕیاری خۆی دەبێت و ئیش و كارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات، ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا بێت، پەرلەمان دەتوانێت لە ڕێگەی یاساوە چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە.

(شوان شێخ ئەحمەد)، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''شەممە جارێكی دیكە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە، تا ئێستا بەرنامەی كار نەهاتووە، بەڵام ئێمە كێشەمان لە دوو یاسا هەیە؛ یاسای كار و كرێكاری و، یاسای تیرۆر. زۆرینەی پەرلەمانتاران بە پێكهاتەكانیشەوە ئامادەی پەرلەمان دەبن، پەرلەمان بڕیاری خۆی دەبێت و ئیش و كارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات، ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا بێت، لە ڕێگەی یاساوە دەتوانین چارەسەری بۆ بدۆزینەوە.''

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: ''لەگەڵ حكوومەت كۆ بووینەوە بۆ پاشەكەوتی مووچە و سیستەمی نوێی مووچە، تا لە نزیكەوە هاوكار و پشتیوان بین، بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەك بێت حكوومەت بتوانێت بژێوی فەرمانبەرانی كوردستان باشتر بكات، ئەویش بە دیاریكردنی سیستەمێكی نوێی مووچە دەست پێ دەكات و، حكوومەت بەردەوام كار لەسەر ئەو سیستەمە دەكات و لە ماوەی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێت و ڕەوش و ژیانی فەرمانبەران لەو ڕەوشەی ئێستا تێدایە بەرەو ڕەوشێكی باشتر دەڕوات.''

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار