زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پشتیوانی له پرسی كورد ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ڵوێستی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه روونتر ده‌بێته‌وه. ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه ناوه‌ندێكی گرینگه و بڕیار له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان ده‌دات، پشتیوانی له پرسی كورد ده‌كات.
رۆژی 25ی ئه‌م مانگه، دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیشه‌وه، به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانییه‌وه، ده‌چنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و بڕیاره له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن. ده‌توانین پێشبینی بكه‌ین كه هه‌ر له ئێستاوه ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه به ته‌واوی دیاره، چونكه ساڵی 2005 له پرۆسه‌یه‌كی نافه‌رمیدا نزیك به دوو ملیۆن كورد چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و 98.7% ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوو.
ئێستا دوای نزیكه‌ی 12 ساڵ، ئه‌و پرۆسه‌یه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌ڵام له‌ژێر گوشاری میدیایی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.
كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ پشتگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان به‌رده‌وامه. له یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییانه‌دا له شاری دهۆك، ئاپۆڕای خه‌ڵك به‌راده‌یه‌ك زۆر بوو كه (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بزه و خۆشحاڵییه‌وه گوتی، "ئیتر ریفراندۆم پێویست نییه، ئێوه ده‌نگی خۆتان دا؛ له سلێمانییش هه‌مان ده‌ربڕینی دووپات كرده‌وه.''
ئاماژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كه‌رنه‌ڤاڵی كوردانی گه‌رمتر كرد
رۆژانه له ده‌یان شوێنی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه و خه‌ڵك كه ته‌نیای ئاڵای كوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێ ئه‌مجاره دوای 25ی مانگ، بۆ سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری له سه‌ده‌یه‌ك ژێرده‌سته‌یی، بیشه‌كێننه‌وه.
شاییگێڕانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆییان له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییدا نین و جار هه‌یه لێدوانی تووندیش ده‌ده‌ن، به‌ڵام قسه‌كانی (ئیمانوێڵ ماكرۆن) سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا، ئاوی به ئاگره‌كه‌دا كرد و ده‌رگایه‌كی ئومێدی به ڕووی كورددا كرده‌وه.
(ماكرۆن) كه دووپاتی له "پێوه‌ندییه‌كی مێژوویی" له‌كه‌ڵ كورددا كرده‌وه، له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا گوتی، "نابینه رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان".
تا پێش له‌و لێدوانه‌ی (ماكرۆن) هه‌موو وڵاتان جیا له ئیسرائیل، به بیانووی "شه‌ڕی دژ به داعش" و "دۆخی عێراق و ناوچه‌كه"، داوای دواخستنی ریفراندۆمیان ده‌كرد و كاته‌كه‌یان به "گونجاو" نه‌ده‌زانی.
فه‌ره‌نسا كه یه‌ك له پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان، هه‌نگاوێك پێش ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه‌وتن. ره‌نگه ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به‌وه‌وه بێت كه وه‌ك شاره‌زایانی سیاسی و ژیۆپۆلتیك دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ركابه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كامه‌یان زووتر له رێگه‌ی كورده‌وه ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگرن.
(عومه‌ر نوره‌دینی) یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نایه‌وێ شه‌قامی كوردی و سه‌ركرده‌كانی، چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن وڵاتانی دیكه به ڕاسته‌وخۆیی پشتگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "پشتگیریی راسته‌وخۆی هه‌ر وڵاتێك له به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم له هه‌ر شوێنێك، به واتای ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه و، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێساكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
(نوره‌دینی) سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی (ئیمانوێڵ ماكرۆن) سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ده‌ڵێ، "ده‌بێ حیساب له‌سه‌ر فه‌ره‌نسا بكرێ، ئه‌وان له سه‌ری تونێله‌كه‌وه رووناكییان بۆ پێكردین".
ئه‌مه‌ریكا كوردستان ده‌پارێزێت
له‌و چه‌ند رۆژه‌یدا كه كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، زیاترین قسه له‌سه‌ر پرسی كورد و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كراوه.
ئه‌مه‌ریكا كه ئاماده‌بوونێكی جیددی و كاریگه‌ری له‌و كۆبوونه‌وانه هه‌یه، به‌شێك له قسه‌كانی پێوه‌ندی به پرسی كورده‌وه هه‌بوو. به‌رپرسانی كۆشكی سپی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووپات له بڕیاردان له مافی چاره‌نووس بۆ كورد ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام چه‌ندین جار داوایان كردووه ئه‌و پرۆسه‌یه دوابخرێ.
ده‌وڵه‌تی (دۆناڵد تره‌مپ)، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ریفراندۆمی كوردستان ده‌ركردووه، ره‌نگه هۆیه‌كه‌شی هه‌ر ئه‌وه بێت كه (هێزه‌ر ناوێرت) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، "ریفراندۆمه‌كه تا ئێستا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌بووه و كوردستان ده‌توانێ شانازی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه بكات."
(سۆران جاف) خوێندكاری سیاسه‌تی به‌راوردكاری له زانكۆی (ئیلینۆ)ی ئه‌مه‌ریكا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "پاراستنی كوردستان بۆ ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر گرینگه و، ئه‌مه‌ش به روونی له سیاسه‌ته‌كانییه‌وه دیاره."
ئه‌و سیاسه‌ته له ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكاڕا دیاره، هه‌روه‌كچۆن (جۆو بایدن) جێگری سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی ئه‌و وڵاته، جه‌ختی ده‌كرده‌وه له‌وه‌ی، باشترین ڕێچاره بۆ چاره‌كردنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق، دابه‌شكردنیه‌تی به سێ پارچه‌دا.
ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌ندامێكی كاریگه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، ته‌نیا داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كات، ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ ئه‌و مافه‌دایه بۆ كورد، كه‌وایه ئه‌وه دووه‌م ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری پرسی كورددایه و پاڵپشتی لێ ده‌كات.
هه‌ڵوێستی پشتی په‌رده‌ی كۆشكی كریملین
مێژووی ئاماده‌بوونی رووسیا له ناو خه‌باتی كورددا، له هیی ئه‌مه‌ریكا درێژخایه‌نتره و (ڤلادیمیر ژێرنۆفسكی) كه به یه‌ك له كه‌سایه‌ته كاریگه‌ره‌كانی داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ناسرێ و سه‌رۆكی حزبی لیبراڵ دیموكراته‌كانه، چه‌ندین ساڵه دووپات له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌و چه‌ند رۆژه‌دا كه وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی لێدوانی تووندیان به‌رانبه‌ر به كورد ده‌دا، كۆمپانیای (رۆسنه‌فت) كه نزیكه‌ی 80%ی هیی ده‌وڵه‌تی رووسیایه، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ راكێشانی بۆریی گواستنه‌وه‌ی غاز، ئیمزا كرد. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه كه تێچووی ملیارێك دۆلاره، غازی كوردستان له رێگه‌ی توركیاوه بۆ ئه‌ورووپا ده‌گوازرێته‌وه.
(خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم) نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له رووسیا، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌تی رووسیادا ده‌بینێ. ئه‌و له‌سه‌ر زاری پسپۆڕانی رووسیایی به ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، رووسیا ده‌توانێ هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه‌دا بپارێزێ، به تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به توركیا و ئێران‌دا".
ئه‌و، په‌رده له هه‌ڵوێستی نهێنی ناوه‌نده گرینگه‌كانی رووسیا لا ده‌دات و ده‌ڵێ، "رووسه‌كان له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پشتگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن".
به‌وپێیه، ئه‌وه سێیه‌م وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه كه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و ده‌وڵه‌تی كوردستاندایه، جیا له فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، وڵاتانی چین و به‌ریتانیایش ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تین و، هه‌رپێنجیشیان كۆنسووڵخانه‌یان له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. به‌ریتانیا و چین تا ئێستا خۆیان به ته‌واوی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سێ وڵاته‌كه‌ی دیكه له پشتی په‌رده‌وه كار بۆ پلانه‌كانیان ده‌كه‌ن كه كورد تێیدا ئه‌مجاره كارت نییه، به‌ڵكوو كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه.
كاوه جه‌م







