٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ریفراندۆم كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی باڵای ریفراندۆم ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ریفراندۆم كۆ ببێتەوە و، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ھەڵوێستی وڵاتان و چوونی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا بكرێت.

(ئەبو كاروان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "بڕیارە سەعات٤ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆ ببێتەوە و، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی ریفراندۆم بكات و، ھەڵوێستی وڵاتانیش لەبارەی ریفراندۆم و چوونی شاندێكی ھەرێمەوە بۆ بەغدا، تاوتوو دەكرێت".

(ئەبو كاروان) گوتیشی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا دەردەكەوێت كە كەی شاندی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار