٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ ئەدهەم بارزانی: سلێمانی سەلماندی، قووڵاییی هەستی نەتەوایەتییە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  (شێخ ئەدهەم بارزانی) بەرپرسی ئەنجوومەنی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕآیگەیاند، کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکەی دوێنێی سلێمانی، پەیامێکی ڕوون بوو بۆ ناحەزانی گەلی کوردستان، کە پێیان وابوو، لێرە دەنگی نەخێر سەرووی دەنگی بەڵێیە.

لەبارەی کەرنەڤاڵە فراوانە جەماوەرییەکەی شاری هەڵمەت و قوربانییەوە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، (شێخ ئەدهەم بارزانی) هەروەها ڕایگەیاند، جەنابی (سەرۆک بارزانی) ڕۆڵی زۆری بینی لە کۆکردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بە هاوکاریی سەرکردەکانی دیکە، ئەم جۆشوخرۆشەش کە لە ناوەوە و دەرەوە دەیبینین، دڵخۆشکەرە و پەیامێکی سەرکردەکانی کوردستانە بۆ خەڵکی کوردستان و دنیا.
(شێخ ئەدهەم بارزانی)، هەوڵ و خرۆشی خەڵکی کوردستان و کۆدەنگیی لایەنەکانی بە زۆر بە بایەخ وەسف کرد و ڕایگەیاند، جیا لە یەک دوو لایەن کە خۆیان بڕیاری بایکۆتی ڕاپرسییان کردووە، ئەوانی دیکە تێکڕا لەم کەرنەڤاڵە جەماوەرییەدا بەشدار بوون، ئەمە گرینگ بوو و، نیشان درا، کە ڕاپرسی بۆچوونەکانی لە کوردستان یەکخست.
ئەو گوتیشی، ڕاپرسی دەبێ بە کارتێک لە دەست سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستاندا، کارتێک دەبێ تا لە ڕێیەوە بە دنیا بڵێین، لە ڕێی سایکس پیکۆ و پەیماننامەکانی دیکەوە، سەد ساڵە ستەم لە کورد کراوە، چی دی قەبووڵی ناکا.
ڕاشیگەیاند، سلێمانی مێژووی فیداکاری و قوربانیدانی خۆی سەلماندەوە. سلێمانی کاتی خۆی بەرانبەر بە ئینگلیز راپەڕی و گوتی، بەسە ژێردەستەیی و سەربەخۆییمان دەوێ. پاشی نزیکەی ٨٧ساڵیش جارێکی دیکە دەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی.
سلێمانی دوێنی گوتی، ئێرە قووڵاییی هەستی نەتەوایەتییە. پەیامی دوێنێی سلێمانی بۆ بەغدا و دنیا بەهێز بوو. پێشتر دەیانگوت کە (سەرۆک بارزانی) کە پێیدەکرێ بچووکترین گردبوونەوەی پێ دەکرێ با بچێ بۆ سلێمانی، بەڵام بینییان سلێمانی لەپێناو مافەکانیدا چۆن هەستابوو. ئەمە سەلماندنی یەکڕیزی و یەکدەنگیی نێوماڵی کوردە، ئەمە نیشانەی سەرکەوتنی کوردە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار