سەرۆک بارزانی سەردانی ماڵی مام جەلالی کرد

سلێمانی-KDP.info- له سهردانیدا بۆ ماڵهكهی، (سەرۆک بارزانی) هەواڵی تەندروستیی (سەرۆک مام جەلال)ی پرسی و و تەمەننای شیفای بۆ خواست و جەختی کردەوە، کە هەرگیز برایەتی و رۆڵی گەورەی (مام جەلال) لەیاد ناکرێت.
ئهمڕۆ چوارشەممە 20ـی9ـی2017، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی، سەردانی ماڵی (مام جەلال)ی کرد و لەلایەن (خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) و (پاڤڵ تاڵەبانی) پێشوازی لی کرا.
لە سەرەتای دانیشتنەکەدا (سەرۆک بارزانی) هەواڵی تەندروستیی (سەرۆک مام جەلال)ی پرسی و و تەمەننای شیفای بۆ خواست و جەختی کردەوە، کە هەرگیز برایەتی و رۆڵی گەورەی (مام جەلال) لەیاد ناکرێت.
هەر لە دانیشتنەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و پێشهاتەکانی دوای بڕیاردانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەلایەن گەلی کوردستان و، کاردانەوە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان خرانەڕوو.
(سەرۆک بارزانی) جەختی کردەوە کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هۆکارێک بوو بۆ پتەوکردنەوەی یەکڕیزیی گەلەکەمان و جۆش و خرۆشی خەڵکی کوردستان و، بەشداریی فراوانیان لە کەرنەڤاڵەکانی سەربەخۆیی بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیاری یەک حزب و دوو حزب نییە بەڵکوو بڕیاری هەموو گەلی کوردستانە.
هەر لە دانیشتنەکەدا جەخت کرایەوە کە کوردستان دەرگای دیالۆگی دانەخستووە و دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای دیالۆگ بێت و ببینە دوو دراوسێی باش.




