سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییە

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە پایتەختی ڕۆشنبیری و لە لایەن ژمارەیەک سەرکردەی باڵای یەکێتییەوە پێشوازی لێ کرا.
کەمێک لەمەوبەر، (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەریەک لە (فواد مەعسووم)، سەرۆککۆماری عێراق، (کۆسرەت ڕەسول عەلی)، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)، (شێخ جەعفەر)، (حاکم قادر حەمەجان) و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەروەها (شێخ ئەدهەم بارزانی)، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان و (محەممەدی حاجی مەحموود)، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لێ کرا.
سەردانەکەی (بارزانی) بە مەبەستی بەشداریکردنیەتی لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان کە بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە20/9/2017 لە یاریگای شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.




