٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زۆیای هونەرمەند: داوا لە گەنجان دەکەم دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بۆ پشتگیریکردن لە ریفرەندۆمی سەربەخۆییی کوردستان، گەڕاوەتەوە ھەرێم و ئاشکرای کرد، بۆ سەربەخۆیی گۆرانی بەرھەم دێنێت و داوایش لە گەلی کوردستان دەکات بۆ سەربەخۆیی بەشداری ریفرەندۆمی ٢٥ی ئەیلوولدا بکەن.

(زۆیا)ی هونەرمەند لە ئەڵمانیاوە بۆ پشتگیریکردن لە پڕۆسەی ریفرەندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و، لە لێداوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە لە رۆژانی دابێ، بەشداری چەندین ئاھەنگ و کەرنەڤاڵی پشتیوانیکردن لە ریفڕاندۆم بکەم، داوایش لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و گەنجان بەتایبەت دەکەم، ریفرەندۆم دەرفەتێکە بۆ گەلی کوردستان و پێویستە دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان بدەن".

(زۆیا) خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دوای دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی سووریا نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان بوو، بەڵام دواتر بەرەو هەندەران رۆیشت و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو، (زۆیا) ئاشکرای دەکات، کە لەگەڵ ھاوسەرەکەی باسی ئەوەیانکردووە، ئەگەر ھەرێمی کوردستان  سەربەخۆیی راگەیاند، منداڵەکانیان ھەندێک تەمەنیان گەورە بێت، دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، "ئەوکات لە وڵاتی سەربەخۆی خۆمان دەژین".

بەھۆی دەنگە خۆشەکەی، (زۆیا) توانیویەتی جەماوەرێکی تایبەت بە خۆی پەیدا بکات و شەیدایانی دەنگی لە ھەرێمی کوردستان زۆرن، ئەو لە بارەی بەرھەمی نوێ بۆ ریفرەندۆم و جەماوەرەکەی گوتی: "بەداخەوە  رەوشی تەندروستی رێگەی نەدا بەرھەمێک بۆ ریفرەندۆم تۆمار بکەم، بەڵام لە بەرنامەمدایە بۆ سەربەخۆیی گۆرانییەک بەرھەم بێنم و لە ئێستاوەش کاری بۆ دەکەم".


قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار