دادوه‌ر و پارێزه‌ران بریاری دادگای فیدراڵی عێراقیان ڕه‌ت كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- (حاكم به‌ختیار حه‌یده‌ر)، وێڕای به سیاسی وه‌سفكردنی دادگای فیدراڵی پێوه‌ست به ڕاپرسی، له كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پشتیوانی له بڕیاری گه‌ل ده‌كه‌ین و هه‌موومان به یه‌ك ده‌نگ بۆ بڕیاردان له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
(حاكم به‌ختیار حه‌یده‌ر)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییشی به بڕیارێكی سیاسی نه‌ك یاسایی وه‌سف كرد و گوتی، بڕیاره‌كه به زۆرینه بووه نه‌ك به كۆی ده‌نگ، چونكه چه‌ند دادوه‌رێك دژ به‌م بڕیاره ده‌نگی داوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئینجا جیا له‌وه‌ی دادگای فیدراڵی دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گی هێناوه تا نیسابی یاسایی بۆ بڕیاری دژوه‌ستانه‌وه به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌ر بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مادده‌ی 93 داداگای فیدراڵ بۆی نییه وا بڕیارێك بدات؛ بۆیه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێین، بڕیاره‌كه‌تان با هه‌ر بۆخۆتان بێ و له كوردستان كاری پێ ناكرێ، چونكه كوردستان به‌رمه‌بنای ده‌ستوور و یاساكان بریاری ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه.
ئه‌و گوتیشی، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره دادگای فیدراڵ بڕیاری 'وه‌لایی' ده‌ركردووه!، هاوكات بریاری په‌رله‌مانی عێراق پێوه‌ست به لادانی پارێزگاری كه‌ركووك و وه‌ستانه‌وه دژ به ڕاپرسی، بڕیاری سیاسیین و لای ئێمه به‌هایه‌كیان نییه و ڕه‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه، سووریشین له‌وه‌ی 25ی 9 ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.




