٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمئەندامان کەرنەڤاڵ بۆ سەربەخۆیی ساز دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  کەمئەندامان کەرنەڤاڵێک بۆ پشتگیریی ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن و بەرپرسێکی کەمئەندامانیش دەڵێ، دەنگی کەمئەندامان بەڵێیە بۆ سەربەخۆیی.

(عادل زوبێر) بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی ژین تایبەت بە کەمئەندامان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێمە لە ئەنجوومەنی خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ھۆلی کۆمەڵەکانی کەمئەندامان کەرنەڤاڵێک بۆ پشتیوانیکردن لە ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی کوردستان ئەنجام دەدەین و، ئەندامانی پێنج کۆمەڵەی ئەندام لە ئەنجوومەنی کەمئەندامان بەشداری دەکەن و چەندین چالاکی لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوە دەچن ".

(عادل زوبێر) ئاماژەی دا "کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت وەک ھەر چینێکی دیکەی نێو کۆمەڵگای کوردستان، رۆژی ٢٥ی ئەیلوول بەشداری لە پڕۆسەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا دەکەن و، زۆرینەی کەمئەندامانیش بە دەنگی بەڵێ بەشداری دەکەن و دەنگی کەمئەندامان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار