نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا پرسی ڕیفراندۆم و دۆخی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوو کرد
هەولێر-KDP.info- لەو دیدارەی دوێنێ ئێواره‌ی نێوان (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و (ماركۆ كارنیلۆس) باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی یاوه‌ری بەڕێوە چوو، بارودۆخی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه ئیتاڵیاییه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له دیدارێكدا بارودۆخی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه ئیتاڵیاییه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها باس له ڕه‌وشی ئه‌و هێزه ئیتاڵیاییه كرا كه له به‌نداوی مووسڵه به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌نداوه‌كه و ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵیاییه‌ی كاری نۆژه‌نكرنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، پوخته‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی قۆناغه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه خرایه ڕوو.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دواپێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ میانگیریكردن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خرانه ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه ڕیفراندۆم ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خواستی خه‌ڵكی كوردستان و به پێویستیشی زانی، دیالۆگێكی جیددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و كۆمه‌ڵگا‌ی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لته‌رناتیڤێكی جیددی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكات.




