٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێژنەی باڵای فەتوا: ڕاپرسی یەکانگیرە لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  لێژنەی باڵا فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ڕاپرسی مافێکی سروشتی، شەرعی و دەستوورییە، بۆیە ڕاپرسی بۆ گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی و بونیاتنانی دەوڵەتی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ پرەنسیپەکانی ئیسلام ناکۆک نییە، بەڵکوو یەکانگیرە لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام".

دوابەدوای ئەوەی كە ڕۆژی 25/9/2017 دیاری كرا بۆ ئەوەی كە گەلی كوردستان پڕۆسەی ڕاپرسی ئەنجام بدا، لێرە و لەوێ چەند فەتوایەكی دژ بە دروستی و شەرعییەتی ئەم پڕۆسەیە كەوتە بەر گوێ؛ پرسیاریش ئاڕاستەی لیژنەی باڵای فەتوای كورستان كرا‌ سەبارەت بەم فەتوایانە و شەرعییەتی ڕاپرسی بە مەبەستی سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسین؛ ئەوە بوو لە ڕۆژی 17/9/2017 لیژنەی باڵای فەتوا لە بارەگای خۆی لە مەكتەبی تەنفیزی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست و، دوای بەدواداچوون و توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی بابەتەكە لە رووی سلبیات و ئیجابیات و بەراوردكردنی لەگەڵ بەڵگە شەرعییەكان و قیاسكردنی لەگەڵ بابەت و حوكمە شەرعییە هاوشێوەكانی؛ لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان، بە دەنگی كۆی ئەندامانی، ئەم فەتوایەی خوارەوەی دەركرد:

وێنەیەک لەو فەتوایە بۆ (ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان) نێردراوە:

دەقی فەتواکە:

http://www.zanayan.org/partuk/HukmiRefrandom1892017.pdf

هەواڵی پەیوەندیدار