٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك، بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی د. نەجمەددینەوە ڕەت دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت، ئەمرۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا لەبارەی سێ تەوەرەوە بەڕێوە دەچێت و، لە یەكێك لە تەوەرەكانیشدا‌ وەڵامی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پارێزگارەوە دەدرێتەوە.‌

(فوئاد حوسێن)، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و، كارنامەی دانیشتنەكەیش ‌لە سێ تەوەر پێك دێت‌، كە دوو تەوەر لەوانەوە پەیوەستن بە خزمەتگوزارییەكانی شاری كەركووك، بەڵام سەرەتای دانیشتنەكەمان لە تەوەری یەكەمەوە دەست پێ دەكات كە گرینگە و تایبەت كراوە بە بڕیاری پەڕلەمانی عێراق لەبارەی دوورخستنەوەی پارێزگاری كەركووك و، ئەندامانی ئەنجوومەنیش گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن".

(حوسێن) ڕاشیگەیاند، "وەكو لیستی برایەتی، پاش گەڵالەكردنی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق، بۆمان دەركەوتووە بڕیارەكە سیاسییە و هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، بۆیە ئەمڕۆ هەڵوێستمان دەبێت، چونكە بۆ ئەو پرسە‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەر لەوەی بۆ پەرلەمان ڕەوانەی بكات، دەبێ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی بنێرێ بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی كە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەیەتی، بۆیە ئەمڕۆ ئەو بڕیارە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە ڕەت دەكرێتەوە، لەبەر ئەوەی نایاساییە".

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە 41 كورسی پێك دێت و لیستی برایەتیی كەركووكیش خاوەنی 26 كورسییە.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار