٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووکییەکان کەرنەڤاڵ بۆ پشتیوانی سەربەخۆیی ساز دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی شارەکە، ئەمڕۆ سێشەممە لە کەرکووک، کەرنەڤاڵی پشتیوانی لە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

لە کاتێکدا کەرنەڤاڵەکە کە لە نزیک قەڵای کەرکووک ساز دەدرێ، هێزە ئەمنییەکان زۆر باش و بە چڕی ئامادەکارییان کردووە.

جەماوەری کەرکووک لەم کەرنەڤاڵەدا، هەم دروشمەکانی پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەڵێنەوە، هەمیش بڕیارەکانی بەغدا پێوەست بە لەکارلادانی پارێزگاری شارەکە، ڕەت دەکەنەوە و سەرکۆنە دەکەن.

درەنگانی شەوی رابردوو، لەبەردەم پارتی بزووتنەوەی نەتەوەی تورکمان، هەندێک پاسەوانی بارەگاکە تەقەیان لە چەند هاونیشتیمانیێک کرد کە بانگەشەی بەڵێیان بۆ ڕاپرسی کردووە، (فەرهاد حەمەعەلی) لەمبارەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، "دوای روداوەکە ھێزە ئەمنیەکان تەقەکەرەکانیان دەستگیر کردوون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

بەڕێوه‌بەری راگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک ده‌شڵێ، "ھەر شەوی رابردوو لە گەڕەکی موسەنا گولە ئارپێچییەک ئاراستەی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی کەرکووک کراوە، خۆشبەختانە تەنیا زیانی ماددی ھەبووە."

ئەوەشی خستەڕوو، کە دوای دەستپێکردنی بانگەشەی ریفراندۆم رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لەھەر ئاڵۆزییەک بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار