٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدات

سەرچاوە: KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ بێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ دەدرێت بۆ سەربەخۆیی و (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم.

بەپێی ھەمان ڕاگەیەندراو، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، سبەی سەعات 10:00ی بەیانی، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لەسەر دوو خاڵ ئەنجام دەدات.

لەبارەی خاڵەکانەوە ئەوە خراوەتە ڕوو: یەکەم، دەنگ دەدرێت بۆ سەربەخۆیی و بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم بە ھەموو دەنگ و ڕەنگەکانییەوە؛ دووەم، پاڵپشتی و دەستخۆشیکردن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار