٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆشنبیرانی دھۆک: کوردستان باشترین دەرفەتی بۆ سەربەخۆیی لەبەردەستە

سەرچاوە: KDP.info


دهۆک-KDP.info- ڕۆشنبیران و نووسەرانی پارێزگای دھۆک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، قۆناغی ئێستا لەبارە بۆ سەربەخۆیی و ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم، چونکە دەوڵەتی عێراق لەدوای شەڕ، بەرەو قەیرانی ئاڵۆزتر دەچێت و پێویستە ھەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی بدات.

(ئەیاد بەرواری)، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە دوای ڕاپەڕینەوە سێ جار دەرفەت بۆ گەلی کوردستان ھاتووەتە پێش، یەکێک لە دەرفەتەکان ئەوە بوو کە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ھاتە بەرھەم، ساڵی ٢٠٠٣یش دەرفەتێکی دیکە ڕەخسا تا عێراقی نوێ تاقی بکەینەوە، بەداخەوە عێراقی نوێ ھەر دروست نەبوو، دەسەڵاتدرانی ئێستای عێراق لەسەر ھەمان عەقڵییەتی پێشوون و گۆڕانکارییان بەسەردا نەھاتووە. لەبەر ئەوە، ئێستا قۆناغێکی دیکەیە بۆ گەلی کوردستان و پێویستە خۆی ئامادە بکات بۆ دوای شەڕی داعش و دەرفەت لە کیس خۆی نەدات، چونکە پێشبینیی زۆر ھەیە کە ڕەوشی عێراق بەرەو ئالۆزیی زیاتر بڕوات و ئەگەر ئێمە لە ھەرێمی کوردستان وەک پێشوو لەگەڵ عێراقدا بین، چارەنووسی پارێزگاکانی ھەرێم لە ناوەڕاست و باشووری عێراق باشتر نابێت.''

(د. فازڵ عومەر)، نووسەر و چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''ڕیفڕاندۆم دەرفەتێکە بۆ گەلی ئێمە ھاتووەتە پێش و ناوچەکە خۆی لە گۆڕانکاریدایە، سەرەڕای ھەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی دێنە پێش پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم، باشترین چارەسەر هەر ئەوەیە گەلی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولدا بڕیاری خۆی بدات و چارەنووسی خۆی دیاری بکات، بەتایبەتی ئێستا پەرلەمانی کوردستان دەستی بە کارەکانی کردووە و پەرلەمانیش دەتوانێت لە پرسە چارەنووسسازەکاندا ڕۆڵی خۆی ببینێت، بۆ ئەوەی ژیانی خەڵک باشتر بکات.''

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار