٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان و حکوومەت سەبارەت بە چاککردنی مووچە کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و چەند لیژنەیەکی پەرلەمان دەربارەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆ بووەوە و بڕیاریشە دانیشتنێک لەگەڵ حکوومەت ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بگەنە بڕیارێک لەبارەی پاشەکەوتی مووچەوە.

پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی لە هەینیی ڕابردوودا کارا کرایەوە، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و چەند لیژنەیەکی پەرلەمان کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیار درا، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، (بێگەرد تاڵەبانی)، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، کە بڕیاریان داوە میوانداریی حکوومەت بکەن، سەبارەت بە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران و دواتریش پەرلەمانی کوردستان بڕیاری خۆی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار