بێسا سه‌نته‌ر: چین ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک سوود له ده‌وڵه‌تی کوردستان وه‌ربگرێ

هەولێر-KDp.info- شاره‌زایه‌کی کاروباری چین داوا ده‌کات، چین بۆ پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، تاکتیکی هه‌بێت.
بێسا سه‌نته‌ر، بابه‌تێکی ئه‌کادیمیست و شاره‌زای کاروباری چینی مۆرده‌خای جازیزای بڵاو کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چین له دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا.
بابه‌ته‌که، باس له ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ده‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی وڵاتی چین له‌وانه‌یه مه‌ترسی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی بزاڤی جوداخوازیی له چین تاو بدات، به‌ڵام چین ده‌توانێ سوودی دیپلۆماسی و ئابووری له‌و ده‌وڵه‌ته وه‌ربگرێت.
به‌پێی بابه‌ته‌که، په‌کین به سیاسه‌ته‌کانی خۆی ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک سوود له ده‌وڵه‌تی کوردستان وه‌ربگرێ و، ده‌توانێ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروست بکات و ببێت به پێگه‌یه‌کی دیپلۆماتی و ئابووری بۆی .
نووسه‌ره‌که، ئاماژه به‌وه ده‌کات، چین وه‌ک ئه‌ندامێکی هه‌میشه‌ییی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و خوازیاری ئەوەیە پێگه‌یه‌کی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، پێویسته هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد دیاری بکات، چونکه کێشه‌که ته‌نیا کێشه‌یه‌کی ئاسایشی ناوچه‌یی نییه، به‌ڵکو کێشه‌ی یاسای نێودوڵه‌تی و خه‌ونی له‌مێژینه‌ی کورده. هه‌روه‌ها، باس له خواستەکانی چین ده‌کات که له دوای کۆتاییی شه‌ڕی سارده‌وه ویستوویه‌تی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆی له بواری ئابووری و دیپلۆماتیدا به‌هێز بکات.
سیاسه‌تی چین تا ئێستا ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که به گشتی به‌رامبه‌ر به عێراق هه‌یه‌تی. چین سیاسه‌ته‌که‌ی به‌هێزکردنی ئاسایش و ئارامی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه له ڕێی دیالۆگه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و پره‌نسیپه‌کانی.
ئه‌و شاره‌زایه ئامۆژگاری چین ده‌کات که سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئەو خاڵانه‌ی که چین دوودڵ ده‌کات له پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیی باشیشی له‌گه‌ڵ کوردستان هه‌یه و کۆنسووڵخانه‌ی کردووەتەوە له هه‌ولێر و کۆمپانیا چینییه‌کان له کوردستانن، به‌ڵام ده‌توانێ ستراتیژی نوێی هه‌بێ و تاکتیک دابڕێژێت که پشتیوانی بکات.




