٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میونخ، فێستیڤاڵی سەربەخۆییی كوردستان ساز دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ئەڵمانیا-KDP.info- یەكێك لە رێكخەرانی فێستیڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان لە میونخ ڕایدەگەیێنێت، لە شاری میونخی وڵاتی ئەڵمانیا فێستیڤاڵێكی گەورە بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە دەچێت و، لە رێگایەوە پەیامێك دەدەن بە وڵاتانی دەرەوە.

ڕۆژی ٧ـی مانگی حوزەیران، 16 حزب و لایەنی سیاسیی باشووری كوردستان بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) كۆ بوونەوە و بڕیاریان دا 25/9 ـی ئەمساڵ ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و كوردستانیانی دەرەوەی وڵاتیش بەشدار دەبن.
(حەسەن قەوال)، ئەندامی كۆمیتەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵەكە، ‌بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند، "وەكو كۆمەڵەی مەدەنی لە ئەڵمانیا، كارمان كردووە بۆ ئەوەی رۆژی شەممە 23-9-2017 لە شاری میونخی وڵاتی ئەڵمانیا فێستیڤاڵێكی گەورە بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی‌ كوردستان ‌بەڕێوە ببەین كە لە سەعات 1 تا 4ـی ئێوارەیە و لە گۆڕەپانی (ئۆرلیان بلاتس) ساز دەكرێت."

(قەوال) گوتیشی، " تەواوی كوردستانیان لە دەرەوە بەپەرۆشن بۆ گەییشتن بە رۆژی 25ـی ئەیلوول تاوەكو دەنگی خۆیان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن و پشتگیرییش لە دەوڵەتی كوردستان دەكەن."

دەشڵێت، "لە رێگای ئەو فێستیڤاڵەوە، پەیامێك دەدەین بە وڵاتانی دەرەوە كە ئێمەی كوردیش مافی خۆمانە ببین بە دەوڵەت و زۆر زوڵم و ژێردەستییمان بینیوە لە عێراق و، ئیتر بەسە و دەمانەوێت سەربەخۆ بین كە مافێكی ڕەوای خۆمانە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار