٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەڤەری ڕاپەڕین كەرنەڤاڵێك بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ساز دەدا

سەرچاوە: KDP.info


ڕانیە-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، وەك سەرجەم ناوچەكانی دیكەی كوردستان، لە دەڤەری ڕاپەرین كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوە دەچێت و، تێیدا هاونیشتمانیانی ئەو سنوورە پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەردەبڕن.


(حەسەن شێخ ڕەزا) ئەندامی باڵای لیژنەی پاڵپشتی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "سەعات 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاركی دەروازەی ڕاپەڕین، كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەری بۆ هاووڵاتیانی ناوچەكە ساز دەكرێت، كە هەزاران هاونیشتمانی بەشداری تێدا دەكەن."

(شێخ ڕەزا) گوتیشی، "لە كەرنەڤاڵی دەڤەری بیتوێن و ڕاپەڕیندا، چەند هونەرمەندێك بۆ زیاتر جۆشدان بە كەرنەڤاڵەكە بەشداری دەكەن، كەرنەڤاڵەكەیش لە لایەن لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم لە ناوچەكە بەڕێوە دەچێت و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان و جەماوەری ناوچەكەمان بانگهێشت كراون، بە ڕای ئێمە بە هەزاران هاووڵاتی بەشداری دەكەن و یەكێك دەبێت لە كەرنەڤاڵە گەورەكانی كوردستان."

ئەو ئەندامی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم لە ڕاپەرین هێمای بۆ ئەوە كرد، "هاووڵاتیانی دەڤەرەكەمان بە جۆش و خرۆشەوە ڕۆژی 25ـی ئەیلوول دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەدەن".

هەڵکەوت محەممەد- هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار