"به‌ڵگه‌نامه‌ی باوه‌ڕى پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم كرا"

ھەولێر-KDP.info- نوێنه‌رى كوردانى ئێزدى له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم ده‌ڵێت، ڕه‌شنووسى به‌ڵگه‌نامه‌ی دروست كردنى باوه‌ڕى بۆ پێكهاته‌ئاینى و نه‌ته‌وه‌كانى كوردستان ته‌واو بووه و پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم كراوه.
(شێخ شامۆ) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، "ڕه‌شنووسى به‌ڵگه‌نامه‌ی باوه‌ڕى بۆ پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان كه بڕیارى ئاماده‌كردنى له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك درابوو هاته ته‌واو كردن و پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم كرا.
(شامۆ) گوتیشى، "بڕیاره لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم كاربكه‌ن و ئێستا خه‌ریكن بۆ ئه‌م پرسه، تاچۆنیه‌تى وه‌رگرتنى شه‌رعیه‌ت بۆ پێكهاته‌كان دروست بكه‌ن كه ئه‌و پێكهاتانه چ ده‌خوازن."
نوێنه‌رى كوردانى ئێزدى ده‌شڵێ، "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم ڕه‌شنووسى به‌ڵگه‌نامه‌كه پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مانى بكات یاخود سه‌ركردایه‌تى لایه‌نه سیاسیه‌كان ئیمزای بكه‌ن وه‌كو په‌یماننامه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌وان و پێكهاته‌كان، ئه‌مه‌ش له‌م ماوه نزیكه‌دا ده‌بێت، چونكه ده‌بێت به‌ر له‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆم 25-9 ته‌واو بێت.
پێشتریش ( سه‌رۆك بارزانى ) له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژى 22 ى ئه‌م مانگى ڕابردوو له‌گه‌ڵ پێکهاتەکانی كلد ئاشوور، كاكەیی و توركمانەکاندا رایگەیاند، " لە دەوڵەتی کوردستاندا مافی کۆی پێکهاتەکان تێیدا پارێزراو دەبێ و لە نووسینەوەی دەستوورەکەیدا بەشدار دەبن، دڵنیاییشی دا بە پێکهاتەکان کە، دەوڵەتی کوردستان فیدراڵی دەبێ و بیر لەوە دەکەینەوە کە لە سروودی (ئەی ڕەقیب)ـیشدا گۆڕانکاری بکەین و گوزارشت لە خواستی پێکهاتەکانی کوردستان بکات."
نەشوان بەرزنجی




