٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی، وەڵامی مالیکی دایەوە: کوردستان نابێ بە ئیسرایلێکی دیکە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  (تەیسیر خالد) ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی لە وەڵامی (مالیکی)ـدا ڕایگەیاند، خوازیار بووە کە کۆی مافە نەتەوەییەکانی کورد بدرێن و هەر لە چوارچێوەی عێراقدا بمێننەوە، بەڵام بەرەنجامی ڕاپرسی هەرچییەک بێ، بەراوردکردنی کوردستان و ئیسرایل دادپەروەرانە نییە.

لە ڕاگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و پێوەندی بە ئەو هەڵوێستە دزەپێکراوەی (نووری مالیکی) جێگری سەرۆکۆمار و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقەوە هەیە، کە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراقدا کردوویەتی، گوایە عێراقییەکان ڕێ نادەن ئیسرایلێکی دیکە لە باکووری عێراق(مەبەست باشووری کوردستانە) دابمەزرێ، (تەیسیر خالد) کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی دیموکراتیی ڕزگاریخوازی فەڵەستینە، ڕایگەیاندووە: ئەم هەڵوێستەی دوێنێی (نووری مالیکی)ـم بە لاوە سەیر بوو، هەڵبەت خوازیار بووم نێوانی هەولێر و بەغدا بە جۆرێکی دی بوایە و، کۆی مافە نەتەوەییەکان بە براکوردەکانمان درابایە و یەکیەتیی خاکی عێراقیش پارێزراو با."


(تەیسیر خالد) لە ڕاگەیێندراوەکەیدا کە بەرواری ئەمڕۆ دووشەممەی بەسەرەوەیە دەڵێ، "دەرک بەوە دەکەم کە تا نزیکتر دەبینەوە لەو ڕۆژەی کە براکوردەکانمان بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن کە تێیدا گوزارشت لە بڕیاردان لە مافی چارەنووسە، نێوان هەولێر و بەغدا گرژیی زیاتری تێ دەکەوێ، بە دڵنیاییەوە ئاماژەکانی پاش ئەوە ڕوونن. هەرچۆنێک بێ و بژار و ئەنجامەکانی ڕاپرسی چی بێ، بەراوردکاری لە نێوان کوردستان و ئیسرایلدا بەراوردکاریێکی نادادپەروەرانەیە و، دەبێ لە بنەڕەتەوە ڕەت بکرێتەوە."

پێوەست بەو بەردواردکارییە، ئەو ئەندامەی لیژنەی جێبەجێکاری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی زیاتری نووسیوە: "کورد نەک هەر لە عێراق، بەڵکە بە شێوەیەکی گشتی لە ناوچەکەدا، گەلێکی ڕەسەن و گەورەن، لەسەر خاکی باب و باپیرانیان ژیاون، پارێزگارییان لە ناسنامە ڕەسەن، مێژوو و فەرهەنگ و شارستانەتی خۆیان کردووە، لە بەرگری لە ناوچەکەش لە بەرانبەر بە داگیرکاریی بیانی، پارێزگارییان لە ناوچەکەشمان کردووە."

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار