کۆمیسیۆن: چاودێرانى نێودەوڵەتى ناوى خۆیان تۆمارکردووە.. فۆرمی خۆراک بۆ دەنگدان لابرا

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر داوای کوردانى تاراوگە و هەروەها سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوانەی لە تاراوگە دەژین فۆرمی خۆراکیان نییە و دەبووە بەربەست بۆ دەنگدانیان ئەو مەرجە لابرا.
(شیروان زرار)، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامهوانی ڕایگەیاند، "دەنگدانى تایبەت و گشتى پێکەوە بەرێوەدەچن و 11 قەوارەی سیاسی تۆمارکراون و 22 قەوارەش فۆرمیان وەرگرتووە، هەروەها 65 دەزگاى راگەیاندن بۆ رووماڵکردنى هەڵبژاردنەکان ناوى خۆیان تۆمارکردووە."
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕاشیگەیاند، " پێداویستیەکانى نووسینگەکانى کەرکووک و شنگالمان دابین کرددووە، 6 چاودێرى نێودەوڵەتى خۆیان بۆ هەڵبژاردن و گشتپرسى ئامادە کردووە."
سەبارەت بە دەنگدانی هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵاتیش بۆ ڕیفراندۆم، (شیروان زرار) گوتی، "لە ڕۆژی 23 ی مانگەوە بە پشت بەستن بە ڕەگەزنامەی عێراقی کوردانی تاراوگە دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لە هەمان کاتیشدا دەنگبدەن."




