ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایده‌گه‌یێنێت، بڕیارە سبەینێ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە و سێ تەوەر بخاتە بەر باسەوە.
(د. نووری عوسمان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "كۆبوونه‌وه‌کە ئاسایى دەبێت و تییدا، باس لە سێ تەوەر دەکرێت، لەوانە پێشنیازێكی وەزارەتی شارەوانی تایبەت بە پێڕۆی دامەزراندنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، پاشانیش پێداچوونه‌وه به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تایبه‌ت به رێكخستنی كرێ و رسومات و سزا داراییەكانی كۆمپانیا و بریكارە بازرگانییەكان ده‌بێت."
وەک سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران گوتی، بابەتی سێیه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌رگرتنى باج لەسەر تووتن و جگەرە لە ناوخۆدا تاوتوو دەکرێ.
نه‌شوان به‌رزنجى




