پێکهاتەکانی شێخان، کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی ساز دەدەن

شێخان-KDP.info- مەزنترین کەرنەڤالی پشتگیریی ریفراندۆم ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارۆچکەی شێخان بەرێوە دەچێت و تەواوی پێکهاتەکانی سنوورەکەی بەشداریی تێدا دەکەن.
(شێخ ڤیان میرزا) رێکخەرێکی کەرناڤاڵەکەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، بۆ پشتگیریی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی سەرجەم پێکهاتەکانی (ئێزدی و موسڵمان و مەسیحی) ئەمڕۆ دووشەممە، لە شێخان کەرنەڤاڵێکی گەورە بەرێوە دەچیت و، هەموو ئامادەکارییەکان کراون، پێدەچێ ژمارەیەکی زۆری دەڤەرەکە ئامادە دەبێت.
(میرزا) گوتیشی: "لەبەر ئەوە بە مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایینی ناسراوە، شێخان بە کوردستانی پچووکیش ناسراوە؛ سەرجەم پێکهاتە سەرەکییەکانی کوردستان لەم قەزایەدا هەن و بۆ جیهان نیشانی دەدەین، کە کوردستان مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایینە و نامەیەکە بۆ تەواوی جیهان کە هەموو پێکهاتە ئایینەکان دەیانەوێن لەژێر چەتری کوردستاندا بن.''
کاروان باعەدری




