٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جه‌عفه‌ر ئێمنكی: ئەوەندەی مالیكی عەرەبی لە ماوەی دەستەڵاتی خۆیدا كوشتووە، ئیسرائیل نەیكوشتووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ ڕاگه‌یێندراوێكیدا، جێگری سەرۆكی پارلەمانی هەرێمی كوردستان لێدوانه‌كه‌ی (نووری مالیكی) رایگه‌یاند، ''ئه‌م وتانه‌ لە دەمی كەسێك دێتەدەر كە لە دیكتاتۆری و تاكڕۆییدا لە مێژووی عێراق وێنەی نەبووە و سەرچاوەی وێرانی و نەهامەتیی هەموو عێراقییەكانە.'' هاوكات ده‌ڵێ ''ئەوەندەی ئەو پیاوە عەرەبی لە ماوەی دەستەڵاتی خۆیدا كوشتووە، ئیسرائیل نەیكوشتووە.''

ده‌قی لێدوانێك لە جێگری سەرۆكی پارلەمانی هەرێمی كوردستانه‌وه‌:
بەپێی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی نووری مالكی جێگری سەرۆككۆماری عێراق لە ڕۆژی 17ـی ئەیلوولی 2017 نووری مالیكی لە دیداری لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا گوتویەتی كە ڕێگە نادات ئیسرائیلی دووەم لە باكووری عێراق دروست ببێت.
ئەو وتانە لە دەمی كەسێك دێتەدەر كە لە دیكتاتۆری و تاكڕۆییدا لە مێژووی عێراق وێنەی نەبووە و سەرچاوەی وێرانی و نەهامەتیی هەموو عێراقییەكانە. سەبارەت بە مەسەلەی ئیسرائیلیش ئەوەندەی ئەو پیاوە عەرەبی لە ماوەی دەستەڵاتی خۆیدا كوشتووە ئیسرائیل نەیكوشتووە. ئەو نانی خەڵكی كوردستانی بڕیوە، بەڵام ئیسرائیل هیچی لەدژی كوردستان نەكردووە.
بە جێگری سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیێنین كە چیتر زێدەڕۆیی نەكات و لەوە دڵنیا بێت كە گەلی كوردستان ڕێگە نادات ئەو و كەسی هاوشێوەی ئەو پێی بگاتە كوردستان و حوكمی كوردستان بكات.

جەعفەر ئیمینكی

جێگری سەرۆكی پارلەمانی كوردستان

17ـی ئەیلوولی 2017

هەواڵی پەیوەندیدار