لە نزیک کۆشکی سپی و کۆنگرێس، كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی لە ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت

هه‌ولێر-KDP.info- لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، کەرنەڤاڵی پشتیوانی لە ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و، وتاره‌ی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو خوێندرایه‌وه.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌دا، هاونیشتمانیان و دۆستانی کورد لە کەرنەڤاڵەکەدا بەشدارن کە لە نزیک کۆشکی سپی و کۆنگرێس بەڕێوە دەچێت.
لە کەرنەڤاڵەکەدا (بەیان سامی عەبدولڕەحمان) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا گوتاری (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی پێشکەش كرد.




