مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد ناسر فەیلی دەكات
__2017_05_02_h17m40s33__HK.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر (ئەحمەد ناسر فەیلی)..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر (ئەحمەد ناسر فەیلی) سەرنووسەری رۆژنامەی (التاخی) و كارگێڕی لقی پێنجی پارتیمان پێ گەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو و تەواوی هەڤاڵانی لقی پێنچ و هاوپیشەكانی دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو وەك كادیر و رۆشنبیرێكی لەخۆبردوو و تێكۆشەرێكی رێبازی پارتی و بارزانی بێ سرەوتن و بە گیانی نیشتیمانپەروەری و كوردانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمانی كردووە و ئەو خەبات و ماندووبوونەی مایەی رێز و ستاییشە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و گیانی هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
17/9/2017




