٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەیات مەجید: دوای ریفڕاندۆم پەرلەمان لەبارەی مووچەوە پڕۆژەی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، دوای پڕۆسەی ریفڕاندۆم پەرلەمانی كوردستان پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەی فەرمانبەراندا دەكات و دەشڵێ، وەك فڕاكسیۆنی پارتی مكوڕن لەسەر چاككردنەوە و باشكردنی رەوشی ئابووریی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران.
 
(حەیات مەجید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "كردنەوەی دەرگای پەرلەمانی كوردستان بۆ چارەكردنی زۆرێك لە كێشەكانە، بە تایبەتی كێشەی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و، لە كۆبوونەوەكانی داھاتووی پەرلەماندا ئەو بابەتە لەلایەن فڕاكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانەوە زۆر بە گرینگییەوە وەردەگیرێت، بە تایبەتی لەلایەن فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە خۆی بە خاوەنی فەرمانبەران و ھاووڵاتیان دەزانێت، ئێمەیش پلانی خۆمان ھەیە بۆ چاككردن و پێداچوونەوە بە رەوشی ئابووریی ھاووڵاتیان و پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا".
 
(حەیات مەجید) ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، "پەرلەمان لە دوو حاڵەتدا پڕۆژە وەردەگرێت، یەكێكیان پڕۆژەی حكوومەتە و ئەوی دیكەیش پڕۆژەی پەرلەمان خۆیەتی، ئێستا حكوومەت پڕۆژەی خۆی ھەیە بۆ پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە و لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانیش پڕۆژەی خۆی دەبێت كە دوای پڕۆسەی ریفڕاندۆم كاری لەسەر دەكرێت و دەخرێتە نێو كارنامەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار