٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێرشبەرەکانی سەر سەربازگە ئەمەریکاییەکە تێدا چوون

سەرچاوە: KDP.info

 

مەخموور-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری مەخموور گوتی، چەند خۆکوژێک ھێرشیان کردبووە سەر سەربازگەی ئەمەریکا لەو سنوورە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە سەربازگەکە کوژران و ھیچ زیانێکیش نەبووە.

چەند خۆکوژێک ھێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەی نوێی ئەمەریکا لە سنووری قەراجی شارۆچکەی مەخموور، بەڵام بەرلەوەی بگەنە سەربازگەکە، ھێزی پێشمەرگە تەقەی لێ کردوون.
لەوبارەوە لیوا(سەعید عەلی بڕنۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دووانیان خۆیان تەقاندووەتەوە و یەکێکی دیکەش کوژراوە"،  گوتیشی، لەو ھێرشەدا ھیچ زیانێک بەرھێزی پێشمەرگە و سەربازگەکە نەکەوتووە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار