٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی باڵای ریفراندۆم کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وا بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا، کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەرەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و یوئێن بخرێتە بەر باسەوە و، بە فەرمی وەڵامیان بدرێتەوە.

ڕۆژی ١٤ـی سەمپەتەمبەر(سێ ڕۆژ پێشتر)، شاندێکی باڵا کە لە نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا و باڵیۆزی ئەمەریکا و بەریتانیا لە عێراق و نوێنەری یوئێن پێکهاتبوو، لە سحێلا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆ بوونەوە.
پاس کۆبوونەوەکەش، (سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکدا بۆ جەماوەری خرۆشاوی زاخۆ، لەوبارەوە  ڕایگەیاند،  "به‌دیلێكی باشتر نه‌بێت گه‌لی كوردستان رازی بكات، ئێمه‌ ریفراندۆم دوا ناخەین و چی ده‌بێت با ببێت."

(ھاوکار محەممەد) ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ سەعات٣:٣٠خولەکی دوانیوەڕۆ، لیژنەی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک تەوەر دەکرێت، لەوانە ئەو دەستپێشخەریانەی کراون و ئەوبەدیلانەی بۆ ھەرێم پێشنیازکراون بۆ دواخستنی پرۆسەی ریفراندۆم و ئەمڕۆ گفتوگۆی لەسەر دەکەین و وەڵامیان دەدەینەوە."


(ھاوکار محەممەد) گوتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەوە دەدرێت کە داخۆ پێویست دەکات شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات یاخود نا."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار