سلێمانی..ئافرەتان دەستیان بە بانگەشەی ریفراندۆم کرد
__2017_09_16_h19m33s41__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- له پارێزگای سلێمانی ئافره‌تان شیرینی و ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر هاونیشتمانیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. له لایه‌كی تریشه‌وه به ئۆ‌تۆمبێل كه‌رنه‌ڤاڵێكی فراوان له‌ناو شاری سلێمانی بۆ بانگه‌شه‌ی ڕێفراندۆم به‌ڕێوه چوو.
(ناسك سه‌عید)، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''به دروشمی سلێمانی شاری دەستپێکی شۆڕش و قوربانیدانە و دەبێ لەم پرسەشدا هەر پێشەنگ بێت و لە سەربەخۆیی کوردستاندا ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به گرووپ له ناو شاری سلێمانیدا ئاڵای كوردستان و شیرینیمان به‌سه‌ر چین و توێژه‌كانی شاردا دابه‌ش كرد و داوامان لێ كردن ڕۆژی 25ی مانگ بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به (به‌ڵێ) ده‌نگ بده‌ن به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.''
(ناسك سه‌عید) گوتی: ''شیرینی ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی و دروستکردنی ئاشتەوایی، هەرلەبەر ئەوەش بوو ئێە لە ڕێگەی ئەو چالاکییەوە هەوڵمان دا خۆشەویستی و ئینتیمای نیشتمان پتەوتر بکەین، چونکە لەسەر شیرینەکان نوسراوە بەڵێ بۆ سەربەخۆییی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئەوەشدا زیاتر له (400) ئاڵای پیرۆزی كوردستان‌مان دابه‌ش كرد.''
(كوێستان له‌تیف)، ماموستای زانكۆش گوتی: ''پێی خۆشحاڵم وه‌ك ئافره‌تێكی كوردستان به‌شدارم له بانگه‌شه‌ی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا، ئه‌مڕۆش له سلێمانی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان وه‌ك ئافره‌تێك له ناو كه‌رنه‌ڤاڵی ئۆ‌تۆمبێڵ بۆ بانگه‌شەی ڕێفراندۆم به‌شدار بووم.''
(له‌تیف) گوتی: ''شانازییه بۆ ئێمه‌ی كورد ئاهەنگ و چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی نوێی كورد لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه ده‌نگ به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌ده‌ین، هه‌نگاوی جددی ده‌نێن بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان.''
ئه‌و ماموستایه‌ی زانكۆ ده‌شڵێت: ''ئافره‌تانی كورد له هه‌موو خه‌باتی ڕزگاریخوازیی گه‌لی كورددا تێكۆشاون و جێپه‌نجه‌یان دیاره، بۆیه له شۆڕشی سه‌ربه‌خۆییشدا ده‌وری جددیان ده‌بێت و ده‌بنه پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگا.''
له ڕۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانەوە له پارێزگای سلێمانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیان به بانگه‌شه كردووه، ئێستاش كه 8 ڕۆژی ماوه بۆ ده‌نگدانی سه‌ربه‌خۆیی له سلێمانی بانگه‌شه چووه‌ته قۆناخێكی گەرمەوە، هه‌ر هاووڵاتییەك و له ڕێی خۆیه‌وه بانگه‌شه بۆ ڕێفراندۆم ده‌كات، چونكه ئه‌م پڕۆسه‌یه، پرۆسه‌یه‌كی نیشتمانییه، هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




