سه‌رۆك بارزانی: ئێمه ره‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تی ریفراندۆم له خوێنی شه‌هیدان وه‌رده‌گرین، نه‌ك هیچ كه‌سێكی دیكه

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتاریدا لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە دهۆکدا رایگەیاند، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دەوڵەتان رێگه نه‌دات به ئاشكرا پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆم و مافی ره‌وای گه‌لی كورد رابگه‌یه‌نن شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام لەبه‌ر وڵاتانی ئێره و ئه‌وێ بڵێن ده‌ستووری نییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵ ناكه‌ین، ئێمه ره‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تی ریفراندۆم له خوێنی شه‌هیدان وه‌رده‌گرین، نه‌ك هیچ كه‌سێكی دیكه.. دووپاتیشی كرده‌وه، تا ئێستا ئه‌و به‌دیله‌ی جێگه‌ی ریفراندۆم بگرێته‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان و له رۆژی 25ی ئه‌یلوول بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س، له یاریگای دهۆك رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی زاخۆ و دهۆك و ئامێدی، بڕیاری خۆتان دا و گوتتان به‌ڵێ. (سه‌رۆك بارزانی) سوپاسی دانیشتووانی پارێزگای دهۆكی كرد و رایگه‌یاند، بۆ پێشوازی له ئاواره و پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر، سه‌ری كوردستاندا به‌رز كرد. دووپاتیشیكرده‌وه، بڕیاری 7ی حوزه‌یران، بڕیاری تاكه‌كه‌سێك نییه، به‌ڵكو بڕیاری گه‌لێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
(سه‌رۆك بارزانی)، له باره‌ی هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێكرابا و شه‌راكه‌ت قه‌بووڵ كرابا، ره‌نگ بوو ئه‌و بڕیاره نه‌درابا، به‌ڵام ده‌ستوور، ته‌وافوق و هاوسه‌نگی هیچیان جێبه‌جێ نه‌كران.
(سه‌رۆك بارزانی) راشیگه‌یاند، دوای 2003 هیواخوازبووین عێراقێكی تازه درووست ببێت، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو سه‌لماندیان هه‌مان عه‌قڵییه‌ت له به‌غدان نكۆڵی له بوونی مافی كورد ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌یشی دا، به بڕیی نانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نفالێكی دیكه رووبه‌ڕووی كوردستان بووه‌وه و ده‌بوایه بزانن له‌و رۆژه‌ی ئه‌و بڕیاره درا، ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌وانه‌وه نه‌ما. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بیانووی ئه‌وه ده‌گیرا، كه په‌رله‌مان بڕیاری نه‌داوه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی بۆ په‌رله‌مانتاران روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانیش بڕیاریدا و هیچ بیانووێكی دیكه نه‌ما.
(سه‌رۆك بارزانی)، راشیگه‌یاند، جێگه‌ی داخه، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك كه‌س به زمانی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز قسه ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره ده‌ستووری نییه، كه خۆیان پێشێلیان كردووه.
راشیگه‌یاند، ئێمه هه‌ڕه‌شه له كه‌س ناكه‌ین و هیچ ئه‌نجامێكی نییه، به‌ڵام با به شێوازێكی ئاشتییانه گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ین.
(سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا له عێراقدا باسی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و روونی كرده‌وه، ئێمه ده‌زانین زۆرینه‌ی سیاسی واتای چییه. په‌رله‌مانی عێراق ئێستا فیدرالی نییه و كه‌وتووه‌ته ده‌ست گرووپێكی شۆڤینی، هیچ ئیعتیبارێك بۆ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی شۆڤێنی به‌غدا له كوردستان نییه.
(بارزانی) راشیگه‌یاند، دوو رێگه‌مان له‌به‌ر ده‌مه، یان سه‌ربه‌خۆیی یان سه‌ربه‌خۆیی، ئێمه‌ش خیانه‌ت له خوێنی شه‌هیدان ناكه‌ین و ژێرده‌ستی قه‌بووڵ ناكه‌ین. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، شه‌ڕ شه‌ڕی ئیراده‌یه و پێمان وایه ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له، له هه‌موو چه‌كێك به هێزتره.
(سەرۆک بارزانی) ئاشكراشی كرد، پرسی ریفراندۆم تازه نییه و له ساڵی 2015 باسی ئه‌و بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه له كۆشكی سپی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك وڵاتان دێن باسی قاره‌مانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ئێمه مه‌منوونین، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانین ئه‌وان رێز له خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی گه‌لی كوردستان بگرن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان رێگه نه‌دات به ئاشكرا پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆم و مافی ره‌وای گه‌لی كورد رابگه‌یه‌نن شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام لەبه‌ر وڵاتانی ئێره و ئه‌وێ بڵێن ده‌ستووری نییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵ ناكه‌ین، ئێمه ره‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تی ریفراندۆم له خوێنی شه‌هیدان وه‌رده‌گرین، نه‌ك هیچ كه‌سێكی دیكه.
ئاماژه‌ی به داهاتووی كوردستان كورد و رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی ده‌بێت و مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا ده‌پارێزرێت و زه‌مانه‌تیش ده‌كه‌ین.
روونیشی كرده‌وه، كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نییه، ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بووه كه له عێراق له‌سه‌ر حوكم بوونه. هیواشی خواست، ئه‌و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی بووه‌ته جێگه‌ی شانازی كورد، فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قه‌بوڵكردن، پێویسته پاریزگاری لێبكرێت و سووكایه‌تی و بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زمانی هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر به‌كه‌س به‌كارناهێنین و له كه‌سیش قه‌بووڵ ناكه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ش مافی به‌رگریمان هه‌یه.
هه‌ندێك باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه هێلی سه‌وز، ئه‌ویش ئه‌و هێڵه‌یه كه پێشتر له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بوو، ئه‌ویش واتای ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ بتوانن ببنه‌هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دهۆك و هه‌ولێر و بۆردومانی بكه‌ن، دووپاتیشی كرده‌وه، ئاماده نین یه‌ك خووله‌كیش باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین.
جەحتیشی کردەوە، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان هه‌بێت و سه‌لماندوومانه هۆكارێكین بۆ سه‌قامگیری، به‌ڵام ئێمه حه‌زده‌كه‌ین كه‌ی وڵاتانی دراوسێ په‌رۆشی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری و ده‌ستووری عێراق بوونه و گرنگه ئه‌وه بزانین.
هه‌روه‌ها سوپاسی هاوپه‌یمانانی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاوكاری ئێمه‌یان كردووه له شه‌ڕی داعش و به پێویستی زانی سوپاسی هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مان كرد، كه شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی كوردیان پاراست.
رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌كه‌ی پێشمه‌رگه شه‌ڕی پێكرد و داعشی پێ شكاند، له‌و باوه‌ڕه‌دا نیمه هیچ سوپایه‌ك بتوانێت به‌و چه‌كه دوژمنێكی وا تێكبشكێنێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق رایگه‌یاند، پارێزگاری له‌و هه‌ماهه‌نگییه ده‌كه‌ین و سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتی، ده‌مانه‌وێ نه‌وه‌ی داهاتوو به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بژی و كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و باخه‌ی به خوێن ئاودراوه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی بچنین.
دووپاتیشی كرده‌وه، تا ئێستا ئه‌و به‌دیله‌ی جێگه‌ی ریفراندۆم بگرێته‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان و له رۆژی 25ی ئه‌یلوول بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.






