٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك.. ئەمڕۆ مەزنترین كەرنەڤاڵی پشتیوانیكردن لە ریفراندۆم بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- وەك زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان، دەمەوعەسری ئەمڕۆ كەرنەڤاڵ و ئاهەنگێكی جەماوەری بۆ پشتیوانیكردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی، لە دهۆك بەڕێوە دەچێت.

(بێوار باجلۆری)، یەكێك لە رێكخەرانی كەرنەڤاڵەكە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئەمڕۆ سەعات 3 و 30 خولەكی دەمەوعەسر، لە یاریگای وەرزشیی دهۆك ئاهەنگ و كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی بەڕێوە دەچێت و، تێیدا چەندین چالاكی پێشكەش دەكرێن و چەند هونەرمەندێكی بیانی و نێوخۆییش پشكداری دەكەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی دووپات دەكەنەوە".

(باجلۆری) ئاماژەیشی دا، هەموو ئامادەكارییەك بۆ كەرنەڤاڵەكە كراوە، چونكە ژمارەیەكی زۆری خەڵك پشكداری تێدا دەكەن و، دهۆكییەكانیش دووپاتی دەكەنەوە كە بۆ هەموو پرسە نەتەوەییەكان پێشەنگن و، سەبارەت بە پرسی ریفراندۆمیش باوەڕیان وایە، دەنگدان بە بەڵێ، كۆتایی بە كۆی كارەسات و ئەنفال و كیماباران و كۆمەڵكوژیی كورد دەهێنێت.

 

كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار