٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای یەكێتیی ئەورووپا، كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

 

بڕۆكسل-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای سەرەكیی یەكێتیی ئەورووپادا، كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان بە بەشداریی چەندان ھونەرمەندی ناودار بەڕێوە بچێت.

(دلاوەر ئاژگەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت "كۆمیتەی ھاوبەشی پارتە كوردییەكانی بەلجیكیا، بە ھاوكاریی لەگەڵ نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا، كەرنەڤاڵی پشتگیری لە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە بەردەم بارەگای سەرەكیی یەكێتیی ئەورووپا لە گۆڕەپانی شومان ئەنجام دەدات، كە تێیدا جەماوەری كورد لە بەلجیكیا بەشداری دەكەن".

نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا گوتیشی، ئەو كەرنەڤاڵە سەعات 3 دەست پێ دەكات و تاوەكو سەعات 6 بەردەوام دەبێت، كە تێیدا ھەریەكە لە ھونەرمەندان (خێرۆ عەباس)، (نیزامەدین ئاتەش)، (محەممەد ئەشرەف) و (كۆما نوژین) لەو كەرنەڤاڵەدا سروود و گۆرانیی نەتەوەیی دەڵێن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار