مه‌سروور بارزانی پیرۆزبایی له بڕیاره مێژووییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی)، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له بڕیاره مێژووییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شتێك له ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان یاساییتر نییه.
(مه‌سروور بارزانی) راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له بڕیاری گه‌لی كوردستان بگرێت.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، گه‌لی كوردستان له رێگه‌ی دیموكراتی و ئاشتییانه بڕیار له مافی چاره‌نووسی خۆی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی له واده‌ی دیاریكراوی خۆی، كه 25ی ئه‌یلووله، په‌سه‌ند كرد.
نزیكه‌ی 70 په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون و به ده‌نگی 65 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، راسپارده‌كه، په‌سه‌ند كرا.




