سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناسرییە دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له راگهیێنداروێكدا، وێڕای ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناسرییە ڕایدهگهیێنێ، تیرۆر هیچ سنوور و ئایینێک ناناسێت و ڕووبەڕووبوونەوەشی پێویستیی بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەموولایەک هەیە.
دهقی ڕاگهیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
دوێنی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە چێشتخانەیەکی باشووری شاری ناسرییە ڕووی دا و ژمارەیەک هاووڵاتی بێ گوناح بوونەتە قوربانی.
ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەو کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین و جارێکی دیکەش تەئکید دەکەینەوە، کە تیرۆر هیچ سنوور و ئایینێک ناناسێت و ڕووبەڕووبوونەوەشی پێویستیی بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەموولایەک هەیە.
هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە شەڕی دژی تیرۆردا، لەگەڵ حکوومەتی عێراق هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی هەبێت و هەموو توانامان بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر تەرخان دەکەین.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
15ـی9ـی2017




