گەرمیان، سێههزار ئۆتۆمبێلی به ئاڵای كوردستانهوه خەمڵاندووه

ههولێر-KDP.info- لە سنووری گەرمیانیش رۆژانە بانگەشە بۆ ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوە دەچێت و، بەرپرسێکی پارتی لەو سنووره دەڵێ، کەرنەڤاڵی بەرەو ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی لە گەرمیان بەڕێوە دەچێت.
(رەھێل جاف) بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی لقی 22ی گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە سنووری گەرمیان دەست بە بانگەشەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان کراوە، لە ناوچەکانی کەلار، کفری، دەربەندیخان، باوەنوور، كە سنووری چالاكییهكانی لقی 22ی گەرمیانه، چالاکیی جوراوجۆر ئەنجام دراون، ''توانیومانه کەژاوەی ئۆتۆمبێڵ ئامادە بکەین بۆ کەرنەڤاڵی سهربهخۆیی کە تێیدا سێھەزار ئۆتۆمبێڵ بە ئاڵای کوردستان و دروشمەکانی ریفڕاندۆم خەمڵێندراون.''
(جاف) ئاماژەی دا، كه ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ سەرخستنی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی و بەردەوامیش دەبن لەسەر چالاکییەکانیان، بەتایبەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا ئاھەنگی جەماوەریی بەرفراوان لە شارۆچكهی کەلار ساز دهدهن.
قائید میرۆ




