ئامێدییش كه‌رنه‌ڤاڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ساز ده‌دات

هه‌ولێر-KDP.info- وا بڕیاره، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به به‌شداریی هه‌زاران هاووڵاتی شارۆچكه‌ی ئامێدی، كه‌رنه‌ڤاڵی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
(عومه‌ر ئۆره‌یی) به‌رپرسی لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئامێدی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه له یاریگای ئامێدی و به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه ده‌چێت، تێیدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناودار گۆڕانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جه‌ماوه‌ر ده‌چڕن.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی لق ئاماژه‌ی دا، پێشتر چه‌ندین كۆڕ و سیمیناریان ئه‌نجام داون، چه‌ندین ئاهه‌نگ له شێڵادزێ و دێره‌لووك و ناوچه‌كانی دیكه ئه‌نجام دراون، ئه‌وه‌ی تێبینییان كردووه، خه‌ڵك زۆر به په‌رۆشه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25/9.
رابین شێروانی




