ئەمڕۆ، قامشلۆ کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ساز دەکات

قامشلۆ-kdp.info- سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کەرنەڤاڵی سەربەخۆییی کوردستان گوتی، بڕیارە ئەم ئێوارەیه لە قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستاندا، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورە بۆ پشتگیریکردن لە سەربەخۆییی کوردستان ساز بکرێت.
(شەمدین نەبی) سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کەرنەڤاڵی سەربەخۆییی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھەفتەیەکە خهریكی سازدانی کەرنەڤاڵی پشتگیریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستانین، ئامادەکارییەکان تەواو بوونە و بڕیارە سهعات چواری ئهم ئێوارەیه بهڕێوه بچێت. داوایشمان لە خەڵکی خۆمان کردووە بێن بەشداری لەو کەرنەڤاڵەدا بکەن، بۆئەوەی بڵێین بەڵێ بۆ خوێنی شەھیدان و بەڵێ بۆ سەربەخۆییو کوردستان.''
گوتیشی، ''ئێمە ئەوکارە بۆهێنانهدی خهوتی باب و باپیرانمان دهكهین، كه سەربەخۆییی کوردستانه و، وەکو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردیش لە سووریا به ههموو شێوهیهك پشتگیری لێ دەکەین.''
بڵند ئیبراھیم




