نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرگ به‌رده‌وامیی دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه

هەولێر-KDP.info- شه‌وی ڕابردوو سێشه‌ممه ١٣/٩/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (برێت مه‌كگۆرگ) نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریان له عێراق و سووریا تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر قۆناغی دوای له‌ناوبردنی داعش و دۆخی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان به‌تایبه‌تی بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر زێدی خۆیان له مووسڵ و ده‌وروبه‌ری.
له ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم كرا و هه‌ردوولا تێڕوانینی خۆیان ده‌رباره‌ی پرسه‌كان خسته ڕوو.
له به‌شی كۆتایی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاتوو كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له رێگه‌ی لێكگه‌یشتنه‌وه كرده‌وه.




