كەسوكاری شەهیدان: ڕۆڵەكەنمان لە پێناو ڕزگاری شەهید بوون.. بەدیهاتنی ئاواتهكانیان نزیكە

هەولێر-KDP.info- كەسوكاری شەهیدان دەڵێن، شەهیدبوونی كەسە نزیكەكانیان لە پێناو سەربەخۆیی كوردستان و نەوەكانی داهاتوو بووە، داوایش لە خەڵكی كوردستان دەكەن رۆژی 25/9 هەموو پێكەوە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن.
(مریەم جیهاد) كە لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ و لە میحوەری باشیك كوڕەكەی شەهید بووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، "ئێمە قوربانیمان داوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە خەڵكی كوردستان بە ئاسوودەیی بژین و بە مافەكانی خۆیان بگەن كە دەریایەك خوێنمان لە پێناودا بەخشیوە، ڕاستە ڕۆڵەكەم شەهید بووە، بەڵام لە پێناو ڕزگاركردنی گەلەكەی شەهید بووە، بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم بە گشتی و هەموو حزب و لایەنەكانیش، رۆژی 25/9 بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن، تا خوێنی ڕۆڵەكانمان بە فیڕۆ نەڕوات".
(حاجی حوسێن)ـیش كە كوڕەكەی شەهید بووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بەدیهاتنی ئاواتی شەهیدان نزیكە، رۆژەكان دەژمێرم بۆ ئەوەی بگەینە 25/9 و بەرهەمی شەهیدانمان ببینین، بۆیە پێویستە تاكی كورد بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لەو پرۆسەیە بكات".
ئەو باوكە شەهیدە هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، "ئەنجامدان و سەرخستنی ریفراندۆم بە ئەركێكی نیشتمانی دەزانین، بۆیە داواكارین خەڵك بە بەڵێ دەنگ بدات، بۆ ئەوەی گیانی شەهیدانمان ئاسوودە بێت".
ڕابین شێروانی




