٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بارزانی و عه‌بادی، جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، (سەرۆك بارزانی) پیرۆزباییی جەژن و هەروەها پیرۆزباییی سەركەوتنی هێزەكانی سوپای عێراق و ئازادكردنی شاری تەلەعفەر لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.


ئه‌مڕۆ شەممە 2ـی 9ـی 2017، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقد،ا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی داعش تاوتوێو كرا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، (سەرۆك بارزانی) بەبۆنەی جەژنی قوربانه‌وه‌، پیرۆزباییی جەژن و هەروەها پیرۆزباییی سەركەوتنی هێزەكانی سوپای عێراق و ئازادكردنی شاری تەلەعفەر لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

لە بەشێكی دیكەی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، (سەرۆك بارزانی) جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

هەواڵی پەیوەندیدار