سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە خانەوادەی حەمەدەمین ئاغای دزەیی کرد

هەولێر-KDP.info- (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کەسایەتیی ناوداری سیاسی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەرەور، (کاک موحسین دزەیی) و خانەوادەی (حەمەدەمین ئاغای دزەیی) کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ـی٨ـی٢٠١٧ لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کەسایەتیی ناوداری سیاسی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەرەور، کاک موحسین دزەیی و خانەوادەی حەمەدەمین ئاغای دزەیی کرد.
لە دیدارەکەدا، کاک موحسین دزەیی و خانەوادەی حەمەدەمین ئاغای دزەیی، ڕایانگەیاند کە هاتوون سوپاس و پێزانینی خۆیان بە (سەرۆک بارزانی) ڕابگەیەنن بۆ گرینگی پێدان و بەشداریی کردنیان لە پرسەی خوالێخۆشبوو ئەنوەر محەمەدئەمین دزەیی، برای کاک موحسین دزەیی.
سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانیان، ڕۆڵی ئەو خانەوادە تێکۆشەرەی لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بەرز نرخاند و هیوای تەمەندرێژی و سەلامەتی بۆ کاک موحسین دزەیی خواست.




